دەقی بروسكه‌ی پیرۆزبایییی ئه‌مینداری گشتیی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاح مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی بۆ بەڕێز دوکتۆر به‌رهه‌م ئەحمەد ساڵح:

 

 بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەرێز / جەنابی دوکتور بەرهەم ئەحمەد ساڵح

السلام عليكم ورحمة الله تعالى وبركاته

هەواڵی هەڵبژاردنی جەنابتان، وەک کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، مایەی خۆشحاڵی و شانازیمانە. بێگومان وەک کەسایەتییەکی هەڵکەوتووی گەلی کورد، کە بە درێژایی مێژووی هاوچەرخ، قوربانییەکی سەرەکی تاراندن و ئاوارەیی بووە، بیر و بۆچوون و بڕیارەکانتان، هەوێنێکی بە پێزە بۆ ڕەواندنی خەم و ئازارەکانی هەموو مرۆڤێکی بێ پەنا لە سەرانسەری جیهان.
سەرکەوتن و کامەرانیتان ئاواتمانەو لە خوای گەوەرە دەپاڕێینەوە لە پێناو خزمەت بە لێقەوماوان و پەنابەران یارمەتیدەرتان بێ.

براتان / عبدالرحمن پیرانی
سکرتێری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح

١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی
٧ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زایینی